موقتەدا سەدر پەیامێکی ئاراستەی حەشدی شەعبی کرد

لڤین:

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر پەیامێکی ئاراستەی حەشدی شەعبی کرد و ڕایگەیاند، کەستان لەسەرووی هەڵەو سزاوە نین و گەر بەرپرسێکتان دووچاری لێکۆڵینەوە بوو زیادەڕەوی مەکەن لەبەرگریکردن لێی و چاوەڕوانی ئەنجامەکەی بن. 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، پەیامێکی ئاراستەی هێزەکانی حەشدی شەعبی کرد و تێیدا داوا دەکات “نوێنەری خەڵکانی تر بن هەر لەپابەندبوون بە ئاین و شەرع و بیروباوەڕ و ئەخلاقەوە بۆ خزمەتی هەژاران و ستەملێکراوان بێ هیچ بەرژوەندییەک و بەدوای کورسی و پارە و ناوبانگەوە نەبن”.

سەدر ڕوو لە هێزەکانی حەشد دەشڵێت: دەبێت ئێوە نوێنەر بن “لە نمونەی عیماد موغنیە کە تا شەهید بوو بەدوای پلەو پایە و ماڵی دونیاوە نەبوو هەروەها دەبێت وەکو نمونەی ئەو پۆلە شەهیدە بن کە بەدوای بەرژەوەندی ئەم دونیاوە نەبوون بەڵکو لەپێناو خودا و نیشتیماندا خوێنی خۆیان بەخشی”.

ڕابەری ڕەوتی سەدر باسی لەوەش کردووە، ئەوەی دێتە ڕیزەکانتانەوە ئەوا لەو دونیا خودا مافی ون ناکات و ئەوەی لەڕیزەکانتانا خراپە دەکات پشتیوانی مەکەن و ئەوەشی کۆڵ نادات لەو کارانە سزای بدەن و ئەوە بەرپرسەشتان بەر لێکۆڵینەوەیەک دەکەوێت چاوەڕوانی ئەنجامەکەی بن، زیادەڕەوەی مەکەن لەپشتتێکردن و هەروەها بەرگری کردن لێی.

سەدر جەختی لەوەش کردووەتەوە کە “هیچ کەسێک لەسەرووی هەڵە و سزادانەوە نیە و ئێمە و ئێوەش بانگەشەی یاخی بوون ناکەین و هەمووشتان هەڵە دەکەن و باشترینیش ئەوانەن کە تەوبە دەکەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button