زانکۆی سنە بە باشترین زانکۆی ئێران دیاریکرا

لڤین:
ناوەندی پلەبەندی تایمز لیستی 100 زانکۆی باشی ئاسیای بۆ ساڵی 2021 بڵاو کردەوە کە زانکۆی کوردستان (سنە) لە ریزبەندی 45 هەمین زانکۆی ئاسیادایەو یەکەمی ئێرانیشە.
ناوەندی تایمزپێنج پێوەری دیاری کردووە کە بریتین لە (پەروەردە، توێژینەوە، بەبەڵگەکردن، داهاتی پیشەسازی، متمانەی نێودەوڵەتی).
زانکۆی کوردستان کە زانکۆی سنەیە لە ئاستی ئێراندا یەکەم زانکۆ بووە دوای ئەو لە ئێراندا زانکۆی شەریفی تاران هاتووە کە لە ریزبەندییەکەدا لە پلەی 58ی ئاسیادایە ئەوە جکە لەوەی لە نێو 100 زانکۆ یەکەمەکەی ئێراندا پێنج زانکۆی دیکەش هەیە.
زانکۆی کوردستان 47 ساڵ لەمەوبەر بە ناوی (دانشسەرای باڵای سنە)دەستی بە کارکرد و دواتر لە 30 ساڵ پێش ئێستا ناوەکەی گۆڕا بۆ زانکۆی کوردستان.