لیژنه‌ی ته‌ندروستی قائیمقایه‌ت 10شوێن داده‌خات

لڤین:
له‌مانگی رابردودا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر هەزار پارچه ده‌رمانی قاچاخ و خراپبوودا دەگرن و 10 شوێنیشیان داخستووه.
هاوڕێ حمه‌شوان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: لە ماوەی مانگی رابردوو 52 سه‌ردان بۆ شوێنه‌كان ئه‌نجام دراوه و له‌و ژماره 24 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه وه و10 شوێنیش داخراون.
ناوبراو روونیکردەوە، له‌مانگی رابردودا ده‌ست به‌سه‌ر هەزار پارچه ده‌رمانی قاچاخ و خراپبوودا گیراوه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و به‌هاوكاری یه‌كێك له كارگه‌كانی چیمه‌نتۆ له كوره‌كانیاندا سوتێنراو‌ن و له‌ناوبراون.
سەرۆکی لیژنەکە روونیکردەوە “به‌هۆی هه‌ستیاری ده‌رمان و په‌یوه‌ستی به ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌وه، پێویسته میكانیزمی گواستنه‌وه و كۆگاكردن و كاتی دابه‌شكردن و به‌كارهێنانیشی له‌به‌رچاو بگیرێت، جۆری ده‌رمانه‌كان زۆره به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته له شوێنی پله‌ی گه‌رمی نزم و دوور له تیشكی خۆر بگوازرێته‌وه یان كۆگا بكریت”.