بە وێنە.. ژمارەیەک لە خوێندکارانی تواناسازی لە هەولێر گردبوونەوە

لڤین:
ژمارەیەک لە خوێندکارانی تواناسازی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەریم گردبوونەوە و داوای شایستە داراییەکانیان کرد.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەک لە خوێندکارانی پڕۆژەی تواناسازی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەریمی کوردستان گرد بوونەوە.
ئەو خوێندکارانە داوای شایستە داراییەکانیان دەکرد کە حکومەتی هەرێم تا ئێستا بۆی خەرج نەکردوون، لە کاتێکدا دەبوو پێشتر بۆیان خەرج بکرایە.
پڕۆسەی ناردنەدەرەوەی خوێندكاران بۆ خوێندنی باڵا لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان، لەژێر ناوی خوێندنی تواناسازی، لە كابینەی شەشەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەستیپێكردووە، بەڵام نزیكەی حەوت ساڵە بەهۆی قەیرانی داراییەوە كێشە بۆ ئەو خوێندكارانە دروست بووە و پارەی پێویستیان پێنەدراوە.