چالاکییەک دژی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجام دەدرێت
لڤین:
ژمارەیەک لە خوێندکارانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزووری سەر بە زانکۆی هەڵەبجە، چالاکیەکیان بۆ وەستانەوە لە دژی کوشتن خۆکوشتن ئەنجام دەدەن و داوا دەکەن خەڵک لەو کارە دوور بکەونەوە.
چالاکیەکە لەلایەن خوێندکارێکی قۆناغی دووەمی بەشی پەروەردەی منداڵان بە ناوی سۆزان سالار سەرپەرشتی دەکرێت، داوا لە کەسایەتی و خەڵکانی دیار دەکات بەشداری چالاکییەکە ببن.
چالاکییەکە زۆرتر لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ئەنجام دەدرێت و تیایدا باس لە هۆکار و پاڵنەرە خراپەکانی کوشتن و خۆکوشتن دەکرێت، رێکخەری چالاکییەکە وەک قۆناغی یەکەمی چالاکییەکە لە نێو کەسایەتییە ئەکادیمیەکان کاری کردووە.