لە روباری سیروان دوو برا خنکان

لڤین:

شەماڵ عەبدولرحمان بەڕێوەبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی کوڵەجۆ، بۆ تۆڕی ھەواڵی ژیانی، ڕاگەیاندوە،”ئێوارەی ئەمڕۆ دوو برا بەناوەکانی (ب- م) و (ع-م) لەرووباری سیرواندا خنکاون”.

ئاماژەی بەوەیشکردوە،”یەکێک لە براکان دەکەوێتە ناو رووبارەکەوە و براکەی دیکەی، بەمەبەستی رزگارکردنی بەهانایەوە دەڕوات، بەڵام ئەمیش خنکاوە”.

لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەداوە کە یەکێک لە خنکاوەکان پیشەی پۆلیسی ئیتیحادییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button