بافڵ تاڵەبانی:

قوتی خەڵک و فەرمانبەرانی ھەرێم نەبەسترێتەوە بە کێشە سیاسییەکانەوە

لڤین:

هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، قوتی خەڵک و فەرمانبەرانی ھەرێم نەبەسترێتەوە بە کێشە سیاسییەکان و ڕێککەوتنی ھەرێم و عێراق بکرێتە مەرجەع بۆ یەکلاکردنەوەی ھەموو کێشەکان.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ شاری بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی، ئەمڕۆ ( ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لەگيل سەرۆک وەزیرانی عێراق ( مستەفا کازمی ) کۆبوویەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، ئاماژەی بەوە کردووە،” لەدیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی بون جەخت لە پابەندبون بەبنەما دەستورییەکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبون بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکان و دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم بە پابەندبون بە یاسای بودجەو دابینکردنی موچەی ھەرێم”.

ئامەیش بەوە کراوە،” بافڵ تاڵەبانی بەھێزکردنی پەیوەندی و ھاریکاری دامەزراوەکانی حکومەتی فیدڕاڵی و ھەرێمی دوپاتکردەوە لەپێناو سەرخستنی ھەنگاوەکانی خزمەتکردن و چاکسازی ریشەیی لە جومگەکانی بەڕێوەبردن”.

هەروەها لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە،” داواشی لە سەرۆک وەزیران کرد شایستە داراییەکانی ھەرێم، قوتی خەڵک و فەرمانبەرانی ھەرێم نەبەسترێتەوە بە کێشە سیاسییەکان و رێککەوتنی ھەرێم و عێراق بکرێتە مەرجەع بۆ یەکلاکردنەوەی ھەمو کێشەکان”.

لە کۆتایدا هاتووە،” لەدرێژەی کۆبونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە کۆدەنگی هێز و لایەنەکان کردەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق كە ماندوی قەیرانە یەک لەدوای یەکەکانن و وتی، ئەرکی هەمومانە لەو پێناوەدا هەوڵبدەین”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button