حکومەتی هەریم دوو دۆسیە رادەستی بەغداد دەکات

لڤین:
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەیدا داهاتی نەوتی و نانەوتی دەنێرینە بەغدا دو بڕیاریشمانداوە 30 رۆژ جارێك موچە دابەشبكەین.
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: حكومەت پابەندە بە دابەشكردنی موچە لەكاتی خۆیدا و ئەوەی ڕوویدا، كێشەیەكی كاتی بوو.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند: ئێمە وەکو حکومەت بڕیارمانداوە کە 30 رۆژ جارێک موچە بدرێت و گرفتی لەمجۆرەش ئەم مانگە کە بووە هۆی دواکەوتنی موچە حاڵەتێکی چاوەڕوانکراوە.
ئەو وتیشی: هیواخوازین ئەم حاڵەتانە دوبارە نەبێتەوە و ئەوەی داهاتە لەبەردەستی حکومەتدا هەیە هەمووی بۆ موچە تەرخاندەکرێت و ئەولەویەتی حکومەت موچەیە.
لەبارەی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداد ئاشکرایکرد: دوای ئەو سەردانە یەک لەدوای یەکانەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد، ئەم هەفتەیە دوو دۆسیەی گرنگ دەنێردرێت بۆ بەغداد، یەکێکیان تایبەتە بە خەرجییەکانی نەوت ئەوی دیکەیان پەیوەستە بە داهاتە نانەوتییەکان.