وەزارەتی کشتوکاڵ نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی دیاریکرد

لڤین:

وەزارەتی کوشتوکاڵی حکومەتی هەرێم، نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی دیاری کرد گەنمی نمرەیەک بە 475 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک دیاریکراوە.

وەزارەتی کوشتوکاڵی حکومەتی هەرێم، بە فەرمانێکی وەزاری نرخی گەنمی جوتیارانی دیایکرد و دەڵێت گەنمی نمرە یەک هەر تۆنێکی بە 475 هەزار دینار وەردەگیرێت و گەنمی نمرە دوو بە 400 هەزار دینار و گەنمی نمرە سێ بە 325 هەزار دینار.

بە گوێرەی فەرمانەکە بڕی 2٪ی پارەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران وەک پاڵپشت بۆ سندوقی بنەتۆی جوتیاران وەردەگیرێت و دوا وادەش بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران تا رۆژی 77ی تەمموز دەبێت.

پێشتریش حکومەتی عێراقی نرخی گەنمی جوتیارانی دیایرکردبوو بە شێوەیەک کە گەنمى نمرە یەک 610 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک و گەنمی نمرە دوو بە 530 هەزار دینار و گەنمی نمرە سێ بە 470 دینار.

دەقی نوسراوەکە:

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button