پلەی گەرما دادەبەزێت

لڤین:

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی،لە ڕاگەیەنراوێکدا  ئەمڕۆ (یەک شەممە، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،” لە ئەنجامی زاڵبوونی زیاتری کاریگەری بارستە ھەوای فێنک لەسەر ناوچەکانی ھەرێم سبەی دووشەمە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی نزمتردەبنەوە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا،ئاماژەی بەوەشکردووە، ” لەسەنتەری پارێزگاکاندا پلەی گەرمی لەنێوان ٣٤ بۆ ٣٧ پلەی سیلیزی ئەبێت و لەناوچەکانی گەرمیان نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٣٧ تا ٣٩ پلەی سیلیزی، بەم شێوەیە لەتەواوی ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ئەنجامی ئەو بارستە ھەوا فێنکەوە سبەی تێکرای پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢ بۆ ٤ پلەی سیلیزی لە خوار تێکرای ئاسای خۆیەوە دەبێت”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئاسمانی ناوچەکە ساماڵ دەبێت و خێرایی ئاراستە بای رۆژئاوا ناوبەناو چالاک دەبێت لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە  بەخێراییەکی مامناوەند بۆ کەم ١٥ تا ٢٥ کم/س”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button