دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خرانەخوارەوە

لڤین:

دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردە سەر بنکەی “عەین ئەسەد” لە پارێزگای ئەنبار، بەڵام هەردوو فڕۆکەکە خراونەتەخوارەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازی “عەین ئەسەد” و سیستمی بەرگری ئاسمانی  توانیوێتی فڕۆکەکان بخاتە خوارەوە.

پێشتریش واین ماروتو، وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، رایگەیاندبوو، شەوی رابردوو ناوەندی “بەغداد” بۆ پشتگیری دیبلۆماسی کراوەتە ئامانجی ھێرشێکی مووشەکی، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتۆتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button