تورکیا: پشتیوانی هەرێمی کوردستانین دژی پەکەکە

لڤین:
كونسوڵی توركیا لە هەولێربە داخبوونی خۆیانی بۆ گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگەکە راگەیاند و دەڵێت پشتیوانی هەرێمی كوردستانین لە دژی پەکەکە.
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا، پەیامێکی كونسوڵخانەی تورکیای لە هەولێر بڵآوکردەوە و رایگەیاند، بە داخین لەو هێرشەی لە لایەن پەكەكەوە كراوەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و بە هۆیەوە پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە و چواری دیكەش بریندار بوون.
کونسوڵی تورکیا ئەوەشی وتووە، پەكەكە دووژمنی هاوبەشی عێراق و توركیا و هەرێمی كوردستانە و لەبەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشە هاوبەشە لە پاڵ هەرێمی كوردستانین.
دوێنێ لە پێكدادانێكی نێوان پێشمەرگە و گەریلادا لە چیای مەتینای سنوری ئامێدی پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چواری دیكەش بریندار بوون، وەزارەتی پێشمەرگە پەکەکە بە ئەنجامدەری هێرشە دەزانێت و پەکەکەش رەتیدەکاتەوە هێرشیان کردبێت.