ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەنجامدرا

لڤین:
ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق ئەنجامدرا و هێزەکانی هاوپەیمانانیش لە ئاسمانەوە پشتیوانی هێرشەکە دەکەن کە لە سنوری پەڵکانە دەستی پێکردووە.
له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی ئاسمانی و وشكانی له‌نێوان هێزه تایبه‌ته‌كانی لیوای كۆماندۆی سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی حه‌فتا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراقی،بەڕێوە چوو.
ئۆپەراسیۆنەکە به‌پاڵپشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش له عێراق ئەنجام دەدرێت و تیایدا هێرش كرایه سه‌ر بنكه شاراوه‌كانی چەکدارانی داعش له‌گوندی په‌لكانه و قۆریچایی سه‌ر به‌قه‌زای دووبز له‌پارێزگای كه‌ركوك.
بە گوێرەی زانیاریەکان ئەو ئۆپەراسیۆنەدا چه‌ند چەکدارێكی داعس کوژراون و سێ ئۆتۆمبێل كرانه ئامانج و سوتێنران، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه.