قائیمقامی کۆیە لەبارەی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی روونکردنەوە دەدات

لڤین:
قائیمقامی كۆیه له‌باره‌ی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ رایدەگەیەنێت بڕیارەکەی تەنها پە سۆشیال میدیا بینیەوە و بە فەرمی پێی نەگەیشتووە.
دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نوسراوێکی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەریم بڵآوکرایەوە کە تیایدا هاتووە، قائیمقامی قه‌زایی كۆیه بۆ ماوه‌ی 60 ڕۆژ له پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه.
لەبەرامبەردا یوسف حه‌سه‌ن حسێن، قائیمقامی قه‌زای کۆیە بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند: تائێستا به‌ره‌سمی هیچ نوسراوێك به‌من نه‌گه‌یشتووه‌و بێباكم ده‌چمه به‌رده‌م دادگا، بۆیە لە کارەکەم بەردەوامم.
ئەو لە قسەکانیدا وتیشی: هه‌ر بڕیارێكی حكومه‌ت هه‌بێت له‌سه‌ر من، بێ دوودڵی پابه‌ند ده‌بم، به‌ڵام لام سه‌یره هیچ نوسراوێك به‌من نه‌گه‌یشتووه‌و نوسراوێك به‌ئیمزای وه‌زیری ناخۆ له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی من له‌سۆشیالمیدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
قائیمقامی قه‌زای كۆیه راشیگەیاند: بێباكم له‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌م كراون و تاكه قائیمقامم له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر كه دووجار چوومه‌ته دادگا‌و ئه‌و تۆمه‌تانه‌م ره‌تكردوه‌ته‌وه‌كه ئاڕاسته‌م كراون.