مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم کۆبووەوە

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم کۆبووەوە و شاندەکەش ڕایانگەیاندووە کە هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم کە ڕێککەوتوون لەسەر میکانیزمێکی هاوبەش.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەند کۆبووەوە.

بە پێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دانوستانی هەرێمی کوردستان وحکومەتی ناوەند تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی 2021 کرا و ئەنجامی سەردانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاندی دانوستانکار بۆ بەغدا گفتوگۆی لەبارەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا شاندەکە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان خستوەتەڕوو باسیان لەوەکردووە کە لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەکاندا، ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە کراوە و ئاماژەش بە ڕێککەوتنی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم کە ڕێککەوتوون لەسەر میکانیزمی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان دراوە کە لە یاسای بودجە بۆیان دیاری کراوە بە پێی تایبەتمەندییان.

شاندەکە ئەوەشیان خستوەتەڕوو کە “ئیتر هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نامێنێتەوە کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج نەکات کە لە یاسای بودجە و خشتە هاوپێچەکانی ئاماژەی پێدراوە”.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتکراوەتەوە کە “هەرێم پابەندە بە یاسای بودجە و لەبەرامبەریشدا، پێویستە حکومەتی فیدراڵی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم خەرج بکات”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button