یاسای بوجە و تانەلێدان لەدادگای باڵای فیدراڵی

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی ئەحمەدی حاجی رەشید
لەدوای پەسەند کردنی یاسای بوجەی گشتی لەلایەن پەرلەمانەوە حکومەت و چەندکەسایەتیەک وەک پەرلەمانتارو پارێزگارێک تانەیان دا لەیاسای بوجە کە ئەم لایەنانە بوون :
۱_ حکومەتی فیدڕاڵ سکاڵای ژمارە (۳٥) بەرزکردەوەلەدژی پەرلەمان .
۲_ پارێزگاری واست سکاڵای ژمارە (۳٦) بەرزکردەوە لەدژی پەرلەمان
۳_ ئەندام پەرلەمانێک سكاڵای سێ هەمی بەرزکردەوە لەدژی یەکێک لەبڕگەکانی یاساکە.
ئەو بڕگانەی کەسکاڵایان لەدژ تۆمار کراوە ئەمانەی لای خوارەوەن :
۱_ ماددەی ۲/یەکەم /٤ /الف سەبارەت بەدەسەڵاتی وردبینی پەرلەمان بۆ پرۆژەکانی ئەنجومەی پارێزگاکان وپلانی تەرخانکردنی تەرخانکراوەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکانە.
۲_ بڕگەی (ز) لەماددەی ۲/یەکەم /٤ کەپەیوەندی بەخشتەی (ب) وە هەیە سەبارەت بە تەرخانکراوەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکانە .
۳_برگەی (ح) لەماددەی ۲/یەکەم /٤/حاء سەبارەت بە دەسەڵاتی پارێزگارەکان .
٤_ بڕگەی (۸) لە مادەی ۲/یەکەم /۸ سەبارەت بە دامەزراندنی سندوقی پترۆدۆلار .
٥_ برگەی (ب) لەماددەی (۱۲)/دووەم سەبارەت بە جیاکردنەوەی ئەو بەرێوەبەرایەتیانە یە هاوشێوەی ئەنجومەی خزمەت (مجلس الخدمة الاتحادی)کاردەکەن لەوەزارەتەکاندا .
٦_ برگەی (ب) لەماددەی ۱۸/سێهەم/ باء سەبارەت بەزیادکردنی باج لەسەر بەنزینی هاوردە بەرێژەی ۱٥٪ .
۷_ برگەی (الف) لەمادەی (٥٠/أ) سەبارەت بەدەسەڵاتی وەزیری دارایی
۸_ برگەی (جیم)لەمادەی (٥٠/ج) سەبارەت بەزیادکردنی نرخی کڕینی دانەوێڵە لەجوتیاران بەبڕی (٥٠٠٠٠) پەنجا هەزار دینار بۆهەر تەنێک .
۹_ ماددەی ٥٦/سێهەم ) سەبارەت بە تێچووی کۆمپانیا بیانیەکانی بواری نەوت ناسراو بە (جولات التراخیص).
۱٠ _ماددەی (٥۸) سەبارەت بەپابەندکردنی حکومەت بۆ نەهێشتنی دۆسیەی بریکار لەوەزارەت و دامودەزگاکااندا .
لەڕاستیدا هەردولا لائیحەی خۆی پێشکەش دەکات دوابڕیار بۆ دادگای باڵایە زۆربەی بڕیارەکانیش بە بۆچونی خۆم لەبەرژەوەندی حکومەت دەبن نەک لەبەرئەوەی بەڵگەکانی حکومەت بەهێزن بەڵک ولەبەردووهۆکاری سەرەکی :
۱_ بنەمای تەشریع واتە یاسادانان لەعێراقدا تێک هەڵکێشێکی زۆری تیدایە و زۆر یاسا دەرچوێنراوە دژ بەیەکن و هەر لایەنێک دەتوانێت بەویستی خۆی تەفسیری بکات .
۲_ هەمیشە دەسەڵاتی دادوەری پارسەنگی دەسەڵاتە جێبەجێکارەکانیان کردوە لەژێر ڕۆشنایی جێبەجێکردنی یاساو فەلسەفەی یاسا لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە نزیک بوە .


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button