هێرشەکانی تورکیا دەنگی ناڕەزایی لە نێو خێزانی بارزانییەکان بەرزکردەوە

لڤین:

تورکیا خەریکە دەڤەری بارزان بە تەواوی داگیر دەکات، تورکیا هەر شوێنێکی داگیر کردبێت جێی نەهێشتووە، ئەمە وتەی ئەدهەم بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە لە هۆشداریی نامەیەکدا داوا دەکات بە جددی تەواوی لایەنەکان بێنە سەر خەت رێگە لە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بگرن کە لەسەر خاکی هەرێم ئەنجامی دەدات.

بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی لڤین ئەنجامیداون، سوپای تورکیا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی و بە چاوساغی فەرماندە سەربازییەکانی ئەو حیزبە ٤٠ بۆ ٤٥ کیلۆمتر قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان بەزاندووە و بە تەواوی گەمارۆی زاخۆ و دهۆکی داوە، دەڤەری بارزان ماڵباتی مەسعود بارزانی تا ئەندازەی تەواوەتی کەوتوەتە ژێر دەسەڵاتی تورکیاوە.

بەپێی زانیارییەکانی لڤین کە لە ناو دەزگا ئەمنییەکانی سنووری پارتییەوە دەستی کەوتووە، ئێستا سوپای تورکیا ٤٢ بنکە و بارەگای لە سنووری پارێزگای دهۆک دروستکردووە، زۆربەی بنکە سەربازییەکان بنکەی هەمیشەیین و راستەوخۆ لەلایەن دەزگای هەوڵگری میتەوە دانراون.

کاری سەرەکی ئەم بنکە هەواڵگرییانە کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بە گشتی و جموجوڵەکانی گەریلاکانی پەکەکە بە تایبەتی.

لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم لەسەردەمی هاتنە پێشەوەی مەسروور بارزانی کوڕە گەورەی مەسعود بەتەواوی زیادی کردووە و پەرەی سەندووە، ئەوەش بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پەکەکە.

بەڵام مەترسییە گەورەکە لەوەدایە تورکیا بەو ئاسانییە ئەو ناوچانەی بە رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی کۆنتڕۆڵی کردوون جێناهێڵێت ئەوش ئایندەی هەرێمی کوردستانی خستووەتە بەردەم مەترسی گەورە.

بەپێی ئەو نەخشەیەی وەزارەتی بەرگری تورکیا ساڵی ٢٠١٩ بڵاویکردەوە، یەکێک لە ناوەندە هەواڵگرییەکانی دەزگای میت لە ناو شاری هەولێردایە، ئەوەش دەرخەری ئەو راستیەیە کە پارتی بە تەواوی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بۆ تورکیا واڵا کردووە.

ئەوەی بووەتە جێگەی مەترسی گەورە بۆ سەر هەرێم، ئێستا دەسەڵاتی پارتی لە ژێر دەستی مەسروور بارزانیدا کۆبووەتەوە، مەسروور بارزانیش بە ئامانجی تەسفیە حاساباتی شەخسی خۆی لەگەڵ پەکەکە بە تەواوی هاوکاری تورکیا دەکات لە داگیرکردنی باشووری کوردستان بێ ئەوەبی بیر لەدەرەنجامە مەترسیدارەکانی بکاتەوە.

بەپێی ئامارێکی تایبەت کە دەست لڤین کەوتووە، لەساڵی ٢٠١٦ەوە بەهۆی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان زیاتر لە (1800) هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون کە زۆربەیان لە رۆژئاوای کوردستان بوون.

قەبارەی مەترسی داگیرکاریی تورکیا لەسەر خاکی هەرێم بە جۆرێکە، دەنگی نارەزایی لە ناو ماڵی مەسعود بارزانیدا بەرز کردووەتەوە، لە مێژووی ئەو بنەماڵەیەدا ئەمە یەکەمینجارە ئەندامێکی بنەماڵەکە بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ لەشکرکێشی تورکیا دەردەبڕێت.

ئەدهەم بارزانی ئامۆزای مەسعود لە هۆشداری نامەکەیدا کە ئاڕاستەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و عێراقی کردووە بە روونی باسی لەوە کردووە تورکیا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان داگیر دەکات و لێی ناچێتە دەرەوە، نمونەی دورگەکانی قوبروس و ئەسکەندەرونەی هێناوەتەوە کە دەیان ساڵە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون.

ئەدهەم بارزانی باسی لەوەکردووە ئێستا كاتی لێدانی زه‌نگی مه‌ترسی هاتووه‌ كه‌ هه‌موومان پێكه‌ووه‌ و به‌ بێ دوودڵی ئه‌م زه‌نگه‌ لێبده‌ین، و زۆر بەجدی و بەهەند وەرگرتنی تەواو، هه‌موو ڕێكاره‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان بگرینه‌ن به‌ر و هه‌ڵوێسته‌كانمان رێكبخه‌ین، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو داگیرکارییە.

ئەم نووسیەنەی ئەدهەم بارزانی دەرخەری ئەو راستیەیە کە تەنانەت ئەندامانی بنەماڵەی مەسعود بارزانیش دژی سیاسەتەکانی مەسرووری کوڕی وەستاونەتەوە و پێیان وایە ئەو سیاسەتانە هەرێمی کوردستان بەرەو هەڵدێر دەبات وەک چؤن لە ریفراندۆمدا تا لێواری کەوتنی یەکجاری، هەرێمی کوردستانی نزیک کردەوە.

داگیرکارییەکانی تورکیا تاکە مەترسی نیە کە مەسروور بارزانی رووبەڕووی هەرێمی کردووەتەوە، بەڵکو فراوانبوونی گەندەڵی و قاچاخچێتی و بەرتەسکبوونەوەی ئازادییەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ئەو مەترسیانەن کە دۆستەکانی کوردی بە تەواوی نیگەران کردووە.

بە بڕوای شارەزایان مانەوەی دەسەڵاتی پارتی لە ناو دەستی مەسرووردا، داهاتووی دەستکەوتەکانی خەڵکئ هەرێمی کوردستان بە گشتی و خودی پارتیش دەخاتە بەردەم مەترسی جددیەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button