بزوتنەوەی گۆڕان:

ئومێدەوارین پەرەپێدانی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ یەکێتی بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانی خەڵك بێت

لڤین:

بزوتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیەوە رایدەگەیەنێت، هیواخوازن ئەم یادە هاندەری تەبایی و یەك گوتاری كوردستانیان بێت و بۆ ناوخۆی هەرێمیش فاكتەری بەهێزكردنەوەی هەنگاوەكانی چاكسازی گشتگیر بێت.

بزووتنەوەی گۆڕان لەپەیامێكدا بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی رایگەیاندووە “هیواخوازین ئەم یادە هاندەری زیاتری تەبایی و یەك گوتاری كوردستانیان بێت لەسەر ئاستی عیراق”.

بزوتنەوەکە کە بۆ هەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی عێراق هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی کردووە لە پەیامەکەیدا دەشڵێت: هیوادارین بۆ ناوخۆی هەرێمیش فاكتەری بەهێزكردنەوەی هەنگاوەكانی چاكسازی گشتگیر بێت بۆ خزمەتی هاووڵاتیان.

ئەوەشی وتووە “پەیوەست بە پەیوەندییەكانی گۆڕان و یەكێتی، ئومێدەوارین پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانی خەڵك و سەرخستنی هاوپەیمانێتی كوردستان بێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button