کۆمسیۆن 20 کاندیدی لە هەڵبژاردنەکان دوورخستەوە

لڤین:

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ٢٠ کاندیدی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق دوورخستووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ پێشێلکردنی حوکمەکانی بڕگەی سێی ماددەی ٨ی یاسای هەڵبژاردنەکان دەگێڕێتەوە.

کۆمسیۆن ئەو 20 کەسەی بەهۆی پێشێلکردنی یەکێک لە هۆکارەکانی یاساکە گێڕاوەتەوە و ماوەی تەنها یەک رۆژیداوە بە کاندیدەکان بۆ ئەوەی سکاڵا تۆمار بکەن.

بە گوێرەی یاسای هەڵبژاردنەکان، هەرکەسێک خۆی کاندید بکات بۆ ئەندامیەتی پەرلەمان، دەبێت جەماوەری هەبێت و پێشتر سزا نەدرابێت بە تاوانێک کە زیانی بۆ ناوبانگ و کەسایەتی هەبێت، تۆمەتبار نەکرابێت لە تێوەگلان بە گەندەڵی و بردنی سامانی گشتی.

کۆمسیۆن لایەنە سیاسیەکانی ئاگادارکردووەتەوە، لە ماوەی ٣ ڕۆژدا کاندیدەکانیان بگۆڕن بە کەسێکی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button