کاتی گۆرینی ( ابو ئارین )ـە

لڤین: سەرکەوت شەمسەدین

پرسی دواخستنی موچە بابەتێکی مەبەستدارە لەلایەن مەسرور بارزانی یەوە
ئێستا ئیتر بەرونی دیارە مەسرور نەک لا مەرکەزی جێبەجێ ناکات بە نیو هێندی عێراق یش، بەڵکو وردە وردە دێتە ناو گیرفانی یەک بەیەکمان و بەویستی خۆی پارە دەردەهێنێت.
ئەو دواخستنەی موچە و هێنانە پێشەوەی بابەتی داهاتی سلێمانی و نەگەڕانەوەی بۆ هەولێر جگە لە بیانویەک بۆ کۆنترۆڵکردنی سلێمانی هیچ بنمایەکی تری نییە.
بەرونی و بە ژمارە رونمانکردۆتەوە بە تەنیا داهاتی نەوت (ک هەمووی لەدەستی پارتی دایە) بەشی موچە ئەکات بێ لێبرین و دوا کەوتن.
بەڵام مەسرور بارزانی بە مەبەست بۆ زیاتر رسواکردنی رکابەرەکانی لە ناو حکومەت (یەکێتی و گۆڕان) داهاتی سلێمانی کردووە بە بیانو بۆ نەدانی موچە، کە ئەمە خیانەتە لە فەرمانبەران و یەکێتی و گۆڕان یش هۆکاری ئەم پەلکێشانەی بارزانین بۆ سلێمانی و وشککردنی سەرچاوەی داهاتی شارەکە.
بە یاسای بودجە و بە پێی دەستوری عێراقیش هەموو پارێزگایەک نیوەی داهاتی ناوخۆیی بۆ خۆیەتی ( کە ئەبێ بۆ ئەمە کاری جدی بکەین کە چۆن ئەم داهاتە تاڵان دەکرێت لەلایەن ماڵی تاڵەبانی یەوە).
هەر بەپێی یاسای بودجە و یاسای ئیدارەی دارایی عێراق و یاسای بودجە دەبێت حکومەتی هەرێم هەم داهات لەگەڵ عێراق بەش بکات، هەم رێگە بدات کە دیوانی چاودێری دارایی عێراق چاودێری داهات و داتای فەرمانبەران بکات.
مەسرور بارزانی خۆی هیچ یەکێک لەو یاسا یانە و بەندەکانی دەستور لەگەڵ عێراق جێبەجێ ناکات تا کۆمپانیاکانی نزیک لە خۆی بەردەوام بن لە تاڵانی سنورەکان، لەگەڵ ئەوەش بەدوای کنترۆڵکردنی سلێمانی یەوەیە بەناوی موچەوە، بەڵام خۆی ئەزانێت ئەو هەرگیز ناتوانێ شارێکی زیبدوی وەک سلێمانی کۆنترۆڵ بکات، ئەگەر ئەمرۆ قوباد ەکان یش لەبەردەمیا بەچۆک دا هات بێت.
ئێستا یەکێتی کە بە حساب شێری بە گوێ ئەگرت و لامەرکەزی را دەگەیاند، بۆ ئاوا لەبەردەم ئەبوو ئارین ئەژنۆی شکاوە؟
ئێمە پێشتر رامان گەیاند کە مەسرور بارزانی متمانەی پێناکرێت، نەک گەندەڵی کەمنەکردۆتەوە بەڵکو قەبەتر بووە، سەرکوتکارە، مەترسیدارە بۆ ئایندەی هەرێم، جگە لە دورخستنەوەی لە دەسەڵات چارەیەکی تری نییە، ئەوەش دەبێت ستراتیژی هەموان بێت.
سەرکەوت شەمسەدین
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ئەندامی هاوپەیمانی هیوا
۳٠ ئایاری ۲٠۲۱


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button