سبەینێ شاندی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

لڤین:
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، رۆژی یەكشەممە وەفدی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر مەلەفە هەڵواسراوەكان، لەناویشیاندا رێكکەوتن لەسەر بوجە و پشكی هەرێم.
جوتیار عادل، وتەنێژی حکومەتی هەریم لە پێگەی مەعلومەی راگەیاندووە، رۆژی یەكشەممە وەفدی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد دەكات و وەفدەكە لە ژمارەیەك وەزیر پێكهاتوون.
ناوبراو لەو لێدوانەیدا وتوشیەتی: ئامانجی سەردانەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر لێكتێگەیشتنەكانی تایبەت بە جێبەجێكردنی پرۆژە یاسای بودجە و ناردنی پشكی هەرێم لەلایەن بەغداوە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتوشیەتی: تائێستا بەغداد بەپێی ئەو رێكکەوتنەی كراوە پشكی هەرێمی كوردستانی نەناردووە، حكومەتی هەرێمیش ئامادەیی تەواوی پیشانداوە بۆ جێبەجێكردنی رێكکەوتنەكە و پاشەكشە ناكەین لە جێبەجێكردنی پابەندییەكان، ئەوەش لە كۆبوونەوەكانی رۆژی یەكشەممە لەگەڵ بەغداد جەختی لەسەر دەكرێتەوە.