قائانی: دەبێت ئیسرائیلیەکان بیر لە بەجێ هێشتنی ئەم خاکە بکەنەوە

لڤین:

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند زۆربەی ئەو ڕۆکێتانەی لەلایەن فەلەستینییەکان لە دژی ئیسرائیل هاوێژراون لەلایەن خۆیانەوە دروستکراون و پێویستە ئیسرائیلیەکان ئەو خاکە بەجێ بهێڵن.

 

ئیسماعیل قائانی، وتیشی “لە ماوەی سێ ڕۆژی یەکەمی شەڕی غەزەدا گەلی ستەملێکراوی فەلەستین توانی نزیکەی دوو هێندەی مووشەکی ناوچە داگیرکراوەکان لە سێ ڕۆژی یەکەمی شەڕی 22 ڕۆژەدا بتەقێنێت، ئەمەش بەشێکە لە توانای بەرەی بەرخۆدان”.

 

قائانی وتیشی ” ئەدای چاوەڕوانکراوی بەرخۆدانی فەلەستین وای لە قەوارە زایۆنیستەکان کردووە کە لە هاوپەیەمانەکانی پاڕانەوە بۆ ناوبژیکردن لەگەڵ فەلەستینیەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ ، بەڵام فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند ناوەستم مەگەر ئەوەی زایۆنیستەکان لە ئاست مەرجەکانیان سەر نەوی بکەن”.

 

فەرماندە ئێرانیەکە وتیشی، 3000 ڕۆکێت کە لەلایەن فەلەستینیەکان هاوێژراون بۆ ناو ناوچە داگیرکراوەکان کاری خۆیان کرد، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە  پەیامی بەرخۆدانی فەلەستین و بەرخۆدانی نێودەوڵەتی لەئێستاوە ئەوەیە کە دەبێت فەلەستینییەکان پلانی بەڕێوەبردنی تەواوی خاکی فەلەستینیان هەبێت”.

 

سەبارەت بە ئیسرائیل یش وتی “گومان لەوەدا نییە کە قەوارە زایۆنیستەکان دەبێت ڕەچاوی ئەوە بکەن کە کۆنترۆڵی ناوچە داگیرکراوەکان رادەستی فەلەستینییەکان بکەن”

 

وتیشی ” زۆرێک لەدامەزراوە و ژێرخانییەکانی ئەوان لەو ناوچە داگیرکراوانەدا بۆ موشەکی فەلەستینییەکان لەبەردەستدا بوون و دەیانتوانی بۆردومان بکرێن، بەڵام ئەوان ئەو کارەیان ئەنجام نەدا چونکە فەلەستینییەکان زۆر ناخایەنن بۆ بەکارهێنانی ئەو دامەزراوە زیندووانە “.

 

فەرماندەی فەیلەقی قودس وتیشی: پێویستە فەلەستینییەکان ئامادەکاری بکەن بۆ بەڕێوەبردنی هەموو فەلەستین، دەبێت قەوارە زایۆنیەکان بیر لەجێهێشتنی ئەم خاکە بکەنەوە .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button