خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ کورتە فیلمی توکل ( ئێرانییەکان ھاتن )

وەرگیراوە لە فەیسبووکی پێشڕەو حەمید
ئێرانیەکان لە فیلمەکەیاندا وێنەیەکی فریاد ڕەسی بە خۆیان دەبەخشن لە ڕێگەی سام و ھەیبەتی کارەکتەری کوژراوی قاسم سولێمانییەوە ..
لە بەشێکیدا بارزانی بە کەمتەرخەم دەناسێنن کە گوایە پشتی لە ھۆشدارییەکانی ئێران کردوە و بەبێ بیرکردنەوەیەکی لوژیکی ھێڵێکی پەیوەندیان لەگەڵ سەرکردەکانی داعشدا دوستکردوە لە ڕێگەی تورکیاوە کە ئێران و زۆرییەک لە ووڵاتانی تر بە پشتگیرکارێکی سەرسەختی داعشییەکان دەیناسێنن !
ئەوەی جێگای قبوڵنەکراو بوە لەلای پارتی ئەو بەشەیە کە کورتە فیلمەکە پارتی بەوە تاوانباردەکات کە بەرەی جەنگیان بۆ داعش بە بەتاڵی ھێشتووەتەوە و چارەنوسی خەڵکیان خستوەتە ژێر ڕەحمی شمشێرەکانی داعشەوە ، ھەروەھا ھێزە زۆرەکەی پارتی و ئەو ھەمووھێز و لوجستیانەی ھەیان بوە بەفشۆڵی ناوزەند دەکات و وێنەیەکی سۆپرمانی بە ھێزێکی بچوکی وەک ئەوەی قاسمی ئێرانییەکان دەبەخشێت !
ئەوەی دەمێنێتەوە لایەنی ھونەری فیلمەکەیە کە ڕەنگە گرنگ نەبێت بۆ ھەڵسەنگاندن چونکە ئامانجی کاری فیلم سازەکە سیاسیانە بوە و کاری بۆ ئەوە نەکردوە کە کارەکەی لە لیستی کارێکی ھونەریدابێت ، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی ئێرانیەکان لەم کاتەدا فیلمێکی وەھا دەخەنە پێشچاوی خەڵکی و ڕۆڵێکی بێئومێدکار دەبەخشن بە کەسایەتی بارزانی و بێھێز نیشاندنی ھێزی پێشمەرگە ، لەکاتێکدا ھەموو ئەوە دەزانن کە پێشمەرگەی کوردستان چی ڕۆڵێکی مەزنیان ھەبوە بۆ کۆتای پێھاتنی ترس و حوکمی شمشێری داعشیەکان ؟
بەڵام ئەوەی ئێرانییەکان مەبەستیان بوو لە فیلمەکەدا ناردنی پەیام بوو ، پەیامێک بۆ خودی بارزانی و سیاسەتە ھاوسۆزییەکانی لەگەڵ سونەکانی عێراقدا ، ئێرانیەکان لە ڕێگەی ھونەرێکی ئاڕاستەکراوەوە بە بارزانیان وت ، پەیوەندییەکانتان لەگەڵ تورکیا ئەکرێ ھەمیشە باش نەبێت و ڕۆژێک دێت تورکەکان وەک کارتیش بەکارتان نەھێنن و پشتان تێبکەن ، بە بارزانیان وت لەکاتی ھەڵایسانی کێشەکانتان لەگەڵ حکومەتی عێراقدامناکرێ ھەمیشە کارتی دەستان ھەڵسوڕانی گروپە توندڕەوە سونیەکانبێت و لەسەر سفرەیەک کۆیان بکەنەو کێشە بۆ دەسەڵات و پڕۆژەی ھیلالی شیعی دروستبکەن .
دەرئەنجام : لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانی پارتیەوە چەندین جار گوێبیستی سوپاسگوزارییان بوین بۆ ئێرانیەکان کە ھاوکار بوون بۆ دورخستنەوەی ترسی داگیرکەری داعش بۆ ھەولێر ، بەڵام ئەوەی جێگای ھەڵوەستەکردنە نیشاندانی لاوازی کەسایەتی بارزانی و بێ ھێزی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانە ، ئەگەر پارتیەکان لەم چەند ڕۆژەدا بەرگریان لە بارزانی کردبێت و دژی بیرۆکەی فیلمەکە بوبێتن ئەوە شتێکی ئاساییە ، بەڵام دەبوو ئەوەی کە پەیوەندی بە نیشاندانی لاوازی و بێھێزی ڕۆڵی پێشمەرگەوە ھەبوو کەسانی تری غێرە پارتی قسەی لەسەر بکردایە .
سەرنج : ئەمەتەنھا خوێندنەوەیەکی خێرا بوو بۆ فیلمەکە بەھیوام وەھاش لێی بڕوانن


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button