بەختیار شاوەیس كرایە وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق

لڤین:
فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق لەچوارچێوەی بەرنامەی نوێی پەرلەمانیان، بەختیار شاوەیسی وەك وتەبێژی فەرمی فراكسیۆنەكەی لەبەغداد دیاریكرد.
بەختیار شاوەیس، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، لەچوارچێوەی رێكخستنەوە و داڕشتنی بەرنامەی پەرلەمانی فراكسیۆنی سەوز، وەك وتەبێژی فەرمی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریكراوە.
ناوبراو لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووك وتیشی: قسەكەری فەرمی فراكسیۆنی یەكێتیی كە بەفراكسیۆنەكەی مام جەلال ناسراوە لەبەغداد ، كارێكی ئاسان نیە و ئەركێك و بەرپرسیاریەتیەكی گرنگە پشت بەخوا هەوڵ دەدەین لەماوەی داهاتوو كە وەختێكی زۆر هەستیارە بۆ خەڵكی كوردستان بەباشی جێبەجێی بكەین.