ئارى ئەحمەد: لەمەودوا رۆژانە دوو بۆ چوار کاتژمێر ئاو دەدرێت بە هاوڵاتیان

لڤین:

بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەپێى میکانیزمێکى نوێ کاتژمێرەکانى پێدانى ئاوى خواردنەوە بە هاوڵاتیان رێکدەخەنەوە، رۆژانە دوو بۆ چوار کاتژمێر ئاو بە هاوڵاتیان دەدەن.

 

ئارى ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان راگەیاند “بەمەبەستى نەهێشتنى زیادەڕۆیی لە بەکارهێنان و بەهەدەردانى ئاوى خواردنەوەى ماڵان، بەپێى میکانیزمێکى نوێ ئاو بە هاوڵاتیان دەدەین و کاتژمێرەکانى پێدانى ئاو کەم دەکرێتەوە”.

 

بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێم روونیکردەوە مەبەستیان لەو بڕیارە  بۆ ئەوەىە ئەو بڕە ئاوەى هەیە بە یەکسانى بەسەر سەرجەم ناوچەکانى پارێزگاکان دابەش بکرێت و بتواندرێ هاوسەنگى رابگرێت بەشى هەموو ناوچەیەک بکات.

 

ئەو میکانیزمەکەی بۆ پێگەی باسنیوزی سەر بە پارتی روونکردەوە و دەڵێت “بەپێى ئەو میکانیزمە نوێیە لە ماوەى 24 کاتژمێردا رۆژانە دوو بۆ چوار کاتژمێر ئاو بە هاوڵاتیان بدرێ، بۆ ئەوەى هاوڵاتیان لەو ماوەیەدا پێداویستى خۆیان جێبەجێ بکەن و زێدەڕۆیی نەکەن لە بەکارهێنانى ئاودا”.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە لە زۆر بەی گەڕەکو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەفتانە دوو بۆ سێ جار ئاو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەدرێتە هاوڵاتیان  بەڵام بە گوێرەی ئەو میکانیزمەی بەڕێوەبەرە گشتییەکە ئاشکرای کردووە پێدانی ئاو بە ماڵان زیاد دەکات.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button