نرخی نەوت گۆڕانکاریی بەسەردا هات

لڤین:
نرخی نەوت لە بەرزیدا جێگیرە، بەڵام ئەمڕۆ گۆڕانکاریی بەسەر نرخەکەیدا هاتوو کەمێک دابەزینی بخۆوە بینی.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 48 سەنتە، بەمەش بەراورد بەدوێنێ کەمێک نرخەکەی دابەزیوە، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 65 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرزبوونەوە کردوە و 15ی مانگی سێی ئەمساڵێش گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیک بوەوە لە 71 دۆلار.