لە وڵاتێکی دیکەش کۆرۆنا کۆتایی هات

لڤین:
دوای نەمسا لە ئیسرائیلیش کۆرۆنا کۆتایی هات، ئەوەش پاش 15 مانگ لە گرتنەبەری یەکەم داخستن و کەرەنتینەی گشتی و جێبەجێکردنی قەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری.
رۆژنامەی ئۆرشەلیم، پۆستی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، پەتای کۆرۆنا لە ئیسرائیل کۆتایی هاتووە، ئەوەش دوایی ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، رۆژانە کەمتر لە 30 توشبوو لەسەر تاسەری وڵاتدا تۆمارکراوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە پێشتردا ڕۆژانە بەهەزاران هاوڵاتی توشی پەتاکە دەبوون.
کۆتایی هاتنی کۆرۆنا لە ئیسرائیل، پاش 15 مانگ لە گرتنەبەری یەکەم داخستن و کەرەنتینەی گشتی و جێبەجێکردنی قەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری دێت و لە رۆژی سێشەممەی ڕابردوەوە سەرجەم رێکارە خۆپارێزییەکان لە شوێنە گشتییەکان و هۆڵە هونەری و بۆنە و وەرزشییەکان و شوێنەگەشتیارییەکان لە ئیسرائیل هەڵگیران.
کۆی ژمارەی دانیشتوانی ئیسرائیل نۆ ملیۆن کەسەو یەکێکە لەو وڵاتانەی هەڵمەتی کوتان و پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای بەخێرایی تێدا بەڕێوەدەچێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا نەمسا کۆتایی هاتنی قەیرانی کۆرۆنای ڕاگەیاند.