لە سلێمانی 565 مۆلیدەی ئەهلی ڕۆژانە کارەبا بە هاوڵاتیان دەدەن

لڤین:
لە سنوری شاری سلێمانی 565 ئەهلی ڕۆژانە کارەبا بە هاوڵاتیان دەدەن، کە لە لایەن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی سەر بەقائیمقامیەتەوە چاودێری دەکرێن.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لیژنه‌ی مۆلیده‌ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌ی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی بۆ چاودێری زیاتری مۆلیده ئه‌هلییه‌كان زیاتر كردووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە لیژنەکە “ڕێگه نادات هیچ مۆلیده‌یه‌ك به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان و رێنمایه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی كار بكات”.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئاشکراشیکردووە ژماره‌ی ئه‌و مۆلیدانه‌ی له سنوری سلێمانیدا كارده‌كه‌ن و كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن (565) مۆلیده‌ی مۆڵه‌ت پێدراوه و له ماوه‌ی مانگێكیشدا لیژنه‌كه (190) سه‌ردانی ئه‌نجامداوه و به پله‌ی یه‌كه‌م چاودێری ڤۆڵتییه‌ی مۆلیده‌كان ده‌كه‌ن كه له‌ناو مۆلیده‌كه‌دا له‌كاتی كارپێكردن نابێت له (395) ڤۆڵتییه كه‌متر بێت.
یه‌كێكی دیکە له كاری لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان چاودێری ژینگه‌ییه و نابێت هیچ مۆلیده‌یه‌ك ده‌نگی به‌رز بێت یان دوكه‌ڵ بكات، به پێچه‌وانه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕوی سزای دارایی ده‌كرێته‌وه.
ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی چارەسەر نەکردنی کێشەی کارەباوە لەلایەن حکومەتەوە پەنا براوە بۆ دانانی مۆلیدەی ئەهلی لەگەڕەکەکاندا بۆ ئەوەی لە کاتی نەبوونی کارەبای گشتیدا، کارەبا بدەن بە هاوڵاتیان، كاتی كارپێكردنی مۆلیده‌كان به‌پێی رێنماییه‌كانی قائیمقامیەت كه مانگانه ده‌رده‌چێت، ده‌بێت له‌كاتی بڕانی كاره‌بای نیشتیمانیدا له ماوه‌ی (10)خوله‌كدا كار به مۆلیده‌كان بكرێت.