ژمارەی ژنانی بەرپرس لە ئیدارەی شارەکە بوونە 8 کەس
ئەمڕۆ ژنێکی دیکە لە هەڵەبجە بەرپرسیارێتی ئیداری وەرگرت

لڤین:
بەئامادەبوونی پارێزگار و قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە، ئەمڕۆ خێڵان عەبدولرەحمان ميرزا حەسەن، وەك بەرێوەبەی گشتی شارەوانیەکانی ھەڵەبجە دەستبەکاربوو.
ئەوش هەشتەمین پۆستی پارێزگاکەیە کە بدرێیە ژنانی شارەکە و لە پێش هەموو شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانەوەیە کە بەرپرسانی ئیدارەکەی زۆرترین ژنیان لە نێودا بێت.
ئەو پۆستانەی تا ئێستا لەلایەن ژنانەوە لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوە دەبرێن پێکهاتوون لە:
قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە
سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە
بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە
بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری هەڵەبجە
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە
سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکانی هەڵەبجە
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە