کۆشکی هەڵواسراو لە چاڤیلاند دادەخرێت

لڤین:
بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، قائیمقایەتی سلێمانی کۆشکێک لە چاڤیلاند دادەخات.
لیژنەی ریستۆرانتی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنەکەیان کۆشکی هەڵواسراو لە چاڤیلاند دادەخات.
قایمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی رووونکردووەتەوە، لەکاتی سەردانی لیژنەکە دەرکەوتوە ئەو خواردەمەنیانەی لەلایەن کۆشکی هەڵواسراوەوە دروست دەکرێت لەسەر کاشی زەوییەکە دادەنرێت و هەر بەوشێوە ناتەندروستە پێشکەش بەهاوڵاتیان دەکرێت.
راپۆرتی ئەو لیژنەیەی سەردانەکەیان ئەنجامداوە دەشڵێت “یهكێكی دیكه له سهرپێچییهكانی شوێنهكه نهبونی مۆڵهتی كاركردنه بۆیه بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆشکی هەڵواسراو لە چاڤیلاند دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.