تەقینەوەیەک ئەسفەهان 9 برینداری لێکەوتەوە

لڤین:

وتەبێژی ناوەندی فریاکەوتنی پزیشکیی پارێزگای ئەسفەهان ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لە پیشەسازیی کیمیایی ئەو پارێزگایەدا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا نۆ کرێکار برینداربوون.

عەباس عابدی لەوبارەیەوە رایگەیاند:  ئەو ڕووداوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە شاری شاهین‌ شەهر ڕوویداوە وبەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون.

پیشەسازیی کیمیایی “نارگۆستەر”ی ئەسفەهان سەرەکیترین زنجیرە کارگەی ئێرانە بۆ بەرهەمهێنانی مەوادی پێکهێنەری ڕووناکی کیمیایی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button