دوایین مۆڵەت بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگە دەدریتە شۆفێرانی تاکسی

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێرانی تاکسی پارێزگاکە کردووە سەردانیان بکەن بۆ پێدانی لۆگۆ و لەزگەی تایبەت

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئەمڕۆ ( ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ئاگاداریەکی بەڕێوەبەرایەتیەکەی بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا هاتووە،” شۆفێری تەکسی بەڕێز، بەمەبەستی لێدانی لۆگۆ و لەزگە و دروستکردنی کارتی زانیاریی تاکسی ئاگادارتان دەکەینەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی هەولێر بکەن.”

هەروەها لە ئاگاداریەکەدا هاتووە،” دوایین مۆڵەت بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بەو بابەتە ١ / ٨ / ٢٠٢١ دەبێت و لەدوای ئەو بەروارەوە هەر شۆفێرێکی تاکسی پابەندنەبێت دەستبەسەر تاکسییەکەیدا دەگیرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button