چایچیەکەی سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی دەستگیرکرا

لڤین:
بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی دەزگای پاراستن لە ناحیەی گردەسێن لە سنوری ئاکرێ، دەچنە سەر ماڵی ئەو چایچییەی کە هەوڵی ژەهرخوارکردنی سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی دابوو دەیانەوێت دەستگیری بکەن بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ماڵ نابێت بۆیان دەستگیر ناکرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە لڤینی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی دەزگای پاراستن دەچنە ماڵی قەیدار محەمەد کە چایچی جەوهەر هەرکی بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ماڵ نابێت بۆیان دەستگیر ناکرێت ودواتر لە شوێنێکی دیکە دەستگیری دەکەن.
سەرچاوەکەی لڤین ئەوەشی ئاشکرا کرد دەستگیرکردنی ئەو چایچییە بۆ ئەوەی ڤیدۆیەکی پێ تۆمار بکرێت و تیایدا ئەنجامدانی هەوڵی ژەهرخواردکردنی جەوهەر هەرکی و کورەکەی بە درۆ بخاتەوە.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە شەوی رابردوو هەرکی جەوهەر هەرکی ناوی ئەو کەسەی ئاشکراکرد کە چایجیان بووە وتویەتی بە هەماهەنگی کەسێکی پاراستن هەوڵیداوە ژەهرخواردیان بکات بۆیە لە کارەکەی دوریانخستووەتەوە.
دوای ئەوەش دەزگای پاراستن روونکردنەوەیەکی بڵآوکردەوە و رایگەیاند ئەوان ئەوکارەیان نەکردووە هەواڵێکی چەواشەکارانەیە.