پەرلەمانی کوردستان رۆژی سێشەممە کۆدەبێتەوە

لڤین:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبوونەوە لە رۆژی سێشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ و لەبارەی سێ تەوەری گفتوگۆ دەکرێت.
ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە: بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (14)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 2021/5/25″.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش کارنامەی کۆبونەوەکەی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاند، لە تەوەری یەکەمدا بیرۆكەی پەرلەمانتار عبدولستار مجید پەیوەست بە(دۆزینەوەی هەلی كار لەڕێگای بەگەرخستنەوەی كارگەكان)، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دەخرێتەڕوو.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تەوەری دووەم تایبەتە بە خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی دیاردەی (تاوانەكانی كوشتن بەگشتی و كوشتنی ئافرەت و خۆكوشتن) بەئامادەبونی لایەنی پەیوەندیدار لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
بەپێی کارنامەکە، لە تەوەری سێیەمیشدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.