بافڵ تاڵەبانی: رێگە نادەین دەستوور بە کەمینە و زۆرینە تێپەڕێندرێت

لڤین:

هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، لەگەڵ دەستوورێکی گەل پەسەندین و رێگەنادەین ئەم بابەتە نیشتمانی و نەتەوەییە بەزۆرینە و کەمینە تێبپەڕێندرێت دەبێت لە خزمەتی خەڵک بێت نەک حزبێک و تاکەکەسێکدا.

 

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە جەیمس سۆرنتۆن، کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.

 

لەدیدارێکدا گفتوگۆیان کرد لە بارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق هاوسەرۆکی یەکێتی جەختیشی لەدۆزینەوەی رێگاچارەکانی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و رێککەوتن لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و دەستوور.

 

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند: ئەگەر بمانەوێت پێگە و رۆڵی کورد لەناوەند بە بەھێزی بھێڵینەوە و وەک رابردوو خاڵی یەکلاکەرەوەی کێشەکان و پرسەکان بین، بێگومان پێویستمان بە بەرەیەکی نیشتمانیی کوردستانی ھەیە کە رەنگدانەوەی ھەموو بۆچوون و رەنگەجیاوازەکان بێت کە بۆ ئەم قۆناغە ئەمە فاکتەری گەیشتنە بەمافەکانمان. خۆبەزلزانی و دورکەوتنەمان لە بەغدا نەک داواکانمان جێبەجێ ناکرێن، بەڵکو گەلەکەشمان زەرەرمەندی یەکەم دەبێت و ھەرێمەکەشمان بچووک دەکەینەوە.

تاڵەبانی بەڕاشکاوی بڕیار و سەرنجی یەکێتی خستەڕوو  لەبارەی دەستوری هەرێمەوە ئاشکراکرد وتی: لەگەڵ دەستوورێکی گەل پەسەندین و رێگەنادەین ئەم بابەتە نیشتمانی و نەتەوەییە بەزۆرینە و کەمینە تێبپەڕێندرێت، بەڵکو کار بۆ  نووسینەوەی دەستوورێک دەکەین کە لەخزمەت کۆمەڵانی خەڵک و پێشخستنی ھەرێمەکەمان بێت نەوەک لەخزمەت حزب و تاکەکەسێکدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button