بەڵگەی هەوڵی تیرۆرکردنی جەوهەر ئاغای هەرکی بڵاودەکرێتەوە

لڤین:

رێکخراوی 17ی شوبات رایگەیاند بەڵگەی پەیوەندی خزمەتگوزارەکەی ماڵی جەوهەرئاغای هەرکی و کارمەندێکی پاراستن لەبەردەستەو بەمزووانە بڵاودەکرێتەوە.

رێکخراوی 17ی شوبات بڵاویکردەوە ئەو کەسەی هەوڵی ژەهرخواردنی جەوهەرئاغای هەرکیدا ئێستا لای پاراستنە و دەشلێت: لەوکاتەی کە خزمەتگوزارەکەی ماڵی جەوهەر ئاغا ئاشکرادەبێت بەناوی قەیدار محمد پێیدەڵێن کە پەیوەندی بە کارمەندەکەی پاراستن بکات کە پەیوەندی لەگەڵیدا درووستکردووە و پلانی ژەهرخواردنی ئاغای هەرکی بۆ داناوە.

بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی رێکخراوەکە لە پەڕەی خۆی وەک وەڵام بۆ دەزگای پاراستن بڵاویکردووەتەوە ئەو کەسە پەیوەندی بە کارمەندەکەی پاراستنەوە دەکات و دەڵێت “دەڵێت وا خەریکە ئاشکرادەبم و چی بکەم؟”

ئەوەسی ئاشکراکردووە “کارمەندەکەی پاراستنیش پێی دەڵێت کە نەترسێت و پلانەکەجێبەجێ بکات و ئاشکرانابێت کە لەوکاتەدا ماڵی جەوهەرئاغا بەسەرسەریەوە وەستاون. ئەم پەیوەندیەتۆمارکراوەو بڕیاروایە بەمزووانە بڵاوبکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button