لڤین رێککەوتنێکی شاسوار عەبدولواحید و پارتی ئاشکرا دەکات

لڤین:

نوێترین هەوڵی شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ پارتی شکستهێنانی هاوپەیمانێتیەکەی گۆڕان و یەکێتییە و لە ماوەی رابردوش بەڵێنی هەموو هاوکاریەکی بۆ ئەو مەبەستە لە پارتی وەرگرتووە.

 

شاسوار عەبدولواحید، هەرچەندە پێش ئەوەی ببێتە بازرگان لە بواری میدیادا وەک رۆژنامەنووس کاری کردووە، هەر بۆیە هاوشانی کاری بازرگانییەکەی لە ساڵی 2011دا کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی بە کوالێتییەکی بەرز دروستکرد، ئەوەش ناوی ئەو بازرگانەی بەرزکردەوە و سیاسیەکانی ناچارکرد هەنگاوێک زیاتر لێی نزیک ببنەوە.

 

دوای ئەوەی کەناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی بووە خاوەن پێگە و لە نێو جەماوەردا بووە جێی متمانە، تموحی سیاسی بۆ خاوەنەکەی دروست بوو، هەر بۆیە لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستاندا یەکەمین هەنگاوی سیاسی نا کە وەک گرێبەستێکی ئەو لەگەڵ باڵێکی نێو یەکێتی لێکدرایەوە و بە توندی دژی ریفراندۆمەکە وەستایەوە.

 

بە سەرکەوتنی لەو گرێبەستەدا و شکستی کاری وەبەرهێنان بە هۆی دروستبوونی قەیرانی ئابووری، شاسوار عەبدولواحید بازاڕی لە نێو شوقە و خانو دروستکردنەوە گواستەوە بۆ دونیای سیاسەت و لەوێوە دەستی کرد بە بازرگانی کردن بە دەنگی ناڕازی خەڵکەوە، لە ماوەی رابردوو بە شێوەی گرێبەستێکی نەنوسراو پڕۆژە نهێنیەکانی بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم جێبەجێ کردووە.

 

بەگوێرەی هەندێک زانیاری کە دەست لڤین کەوتووە، شاسوار عەبدولواحید لە ماوەی رابردوو لەگەڵ بەرپرسێکی هەرە باڵای پارتی لەبارەی مەترسیەکانی هاوپەیمانی نێوان گۆڕان و یەکێتی گفتوگۆیان کردووە، بە مەترسیان زانیوە بۆ سەر نەوەی نوێ و پارتی.

 

لڤین ئەوەشی زانیوە، بەرپرسە باڵاکەی پارتی بەڵێنی هەموو هاوکاریەکی حزبەکەی بە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوە بۆ ئەوەی بتوانێت، ئەو مەترسیانە لە سەر هەردوولایان کەم بکاتەوە.

 

لە سنوری سلێمانیدا پارتی کەسی دەستناکەوێت کە هاو شێوەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ گرێبەستی تایبەتی لەگەڵدا بکات و دژی نەیارەکانی بەوەستێتەوە، چونکە لە سلێمانی خاوەن کەناڵێکی بەناوبانگە ئەگەرچی لە روویی کوالێتی و رۆژنامەوانییەوە ئاستی دابەزیوە، بەڵام ناوێکی گەورەیە و خەڵکێکی زۆر تائێستا گوێی لێدەگرێت.

 

شاسوار عەبدولواحید نزیکەی 70 ملیار دیناری حكومەت قەرزدارە و بەپێی یاسای چاكسازی دەبێت ئەو قەرزە بداتەوە بە حكومەت، هەرچەندە لە سەرەتای دەرچوونی یاسای چاکسازی زۆر باسی ئەو قەرزە دەکرا، بەڵام لە پڕ حکومەتی هەرێم بێ دەنگی لە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزە کرد.

 

سەرچاوەیەک لە گروپی کۆمپانیاکانی نالیا بە لڤینی وت: پارتی بە جوڵاندنی دۆسیەی قەرزەکانی حکومەت لەلای شاسوار ناچاری دەکات ملکەچی داخوازیەکانی ببێت، ئەو خواستانەی پارتی هەیەتی وەک هێزێکی رەخنەگرو نەیار لە سلێمانی دژی هەریەکە لە یەکێتی و گۆڕان بۆی بەدی بهێنێت.

 

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button