وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پڕۆژە دووسایدەکان پارەیان پێدەدرێت

لڤین:
وەزیرى ئاوەدانکردنەوە ی هەرێم رایدەگەیەنێت، زۆربەى پڕۆژەى دووسایدى نێوان شارەکان هى ساڵانى پێشووترن و کارکردن تێیاندا وەستابوو، لە ئایندەیەکیشدا نزیکدا بودجەى ساڵى 2021 ئەو پڕۆژانە خەرجدەکەن.
دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى هەرێم رایگەیاند: زۆربەى پڕۆژەى دووسایدى نێوان پارێزگاکان گرێبەستەکانیان هى ساڵانى (2010، 2011 و 2012)ن،کە دەبوو چەند ساڵێک پێشتر تەواو کرابان، بەڵام وەستابوون.
ناوبراو راشیدهگهێنێت: ساڵى رابردوو بەشێک بودجەیان بۆ خەرجکراو ئەمساڵیش بەشێکى دیکەى بودجەى ئەو پڕۆژانە خەرجدەکرێت و لە ئایندەیەکى نزیکدا بودجەیەکى بودجەى پێویستیان بۆ تەرخاندەکرێت.
وەزیرى ئاوەدانکردنەوە ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، ئیشکردن لە پڕۆژەکان ناوەستێ و بەردەوامە، رەنگە کەمێک خاو بوبێتەوە، بەڵام لە ئایندەیەکى نزیکدا بودجەى ساڵى (2021) بۆ پڕۆژەکان خەرجدەکرێت و هەموو هەوڵێکیان ئەوەیە لە تەمەنى ئەو کابینەیەدا پڕۆژەکان تەواو ببن.