هاوسەرۆکی یەکێتی بودجەیەکی تایبەتی بۆ پاراستنی بلواری شەقامەكانی سلێمانی تەرخان کرد

لڤین:

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بودجەیەكی تایبەت بۆ پاراستنی بلواری شەقامەكانی سلێمانی تەرخان دەكات جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی دەکات.

 

میدیای فەرمی یەکێتی لە زاری لەیلا عومەر ، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پاش دوو هەفتە كاركردنی بەردەوامی شەوانە و رۆژانە توانییان بلوارەكانی شەقامی مەلیك مەحمود و شەقامی تاسلوجە-سلێمانی لە وشكبوونی یەكجارەكی بپارێزین و دووبارە سەوزی و ژیانیان بۆ بگەڕێننەوە.

 

جێگری پارێزگار ئاشکرای دەکات “لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوەوە هیچ بودجەیەك بۆ سەوزڕاگرتنی ئەم بلوارانە خەرج نەكراوە، بەڵكو تەنها چەند بودجەیەكی بچووكی لەلایەن خێرخوازانەوە بۆ دابینكراوە، لە كاتێكدا پێشتر نوسراو بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بەڵام هەتا ئێستا خەرجكردنی بودجەكە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئیمزا نەكراوە.”

 

ئەو وتیشی “هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لاهور شێخ جەنگی بودجەیەكی لەسەر ئەركی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دابین كرد بەمەبەستی سەوزكردنەوەی ئەم بلوارانە و ئەو هەڵوێستەش بەرز دەنرخێندرێت.”

 

لە قسەکانیدا جارێکی دیکە داوای کرد هەرچی زووە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی بدەن لەسەر خەرجكردنی ئەو بودجەیە تا رێكارە یاساییەكانی تری بۆ ئەنجام بدرێت و چیدی بلواری شەقامەكانی شاری سلێمانی بێناز نەبن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button