شێخ نەهرۆ:

هیچ کاندیدێکمان بۆ هەڵبژاردنەکان نییە

لڤین:

ڕابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە جیهاندا، هیچ کادیدێکمان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نییە و  ئێمە پشتگیر و پاڵپشتی میللەتین

ئه‌مڕۆ ( شه‌ممه‌ ٢٢ ی ئایاری ٢٠٢١ ) شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، ڕابەری تەریقەتی قادری كەسنەزانی لە جیهاندا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانید رایگەیاند، “هەموو حزب و لایەنەكان لەهەڵبژاردنی داهاتودا لەروانگەی ئێمەوە وەكو یەك وان، هەروەها ئێمە پشتگیر و پاڵپشتی میللەتەكەمانین، ئێمە لەگەڵ ئەو هەنگاوانەداین كە میللەت پێیخۆشە، داخوازی میللەتی كورد چی بێت ئێمە پاڵپشتی لەو داخوازیانە دەكەین.”

هەروەها ئاماژەی بەوەیشدا کە، “لە هەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئێمە پاڵپشتی ئەو كەسانە دەكەین كە میللەتەكەمان هەڵیدەبژێرێت، هەروەها هیچ كاندیدێكمان نییە بۆ هەڵبژاردنەكان و لیستی ئێمە تەنها میللەتی كوردە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button