ڤیدیۆکەی ببینە..

ئەو ئافرەتەی هێرشیکردە سەرپۆلیسی هاتووچۆکە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا

لڤین:

هاتووچۆی هەولێرپشتیوانی خۆی بۆ ئەو کارمەندەیان راگەیاند کە لەلایەن ئافرەتێکەوە هێرشیدەکرێتە سەر و ئاشکرای دەکات سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە.

 

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە “لەڕۆژی 2021/5/20 لەکاتی دوای نیوەڕۆ کارمەندێکی هاتووچۆلەسەرشەقامی 40مەتری لەنزیک کباب فاروق لەئەرک خەریکی ڕێکخستنی هاتووچۆبووە، لەیەکتر بڕێک کەئەرکەکەی واپێویست دەکات لایەکی شەقام ڕابگرێت، تاکو لایەکەی تر دەڕوات، لەو کاتە شوفێرێکی ئافرەت وادیارە خەریکی بەکارهێنانی مۆبایل بوە بۆیە ئاگای لەئاماژەی دەستی کارمەندەکە نابێت، ئەوەش دەبێتە هۆی وەستانی جوڵە لەو لایەی شەقام کەئەو ئافرەتەی لێبوە، بۆیە کارمەندەکە پێ ی دەڵێت مۆبایلەکەت دابنێ و ئاگات لەشەقام بێت.

 

هاتووچۆی هەولێر راشیگەیاندووە: لەسەرئەو سەرپێچیەی ژمارەی تابلۆکەی دەنوسێت،کەچی شوفێرە ئافرەتەکە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە و دوور لەڕەوشتی شوفێری لەئوتومبێلەکەی دێتە خوارەوە، هەڕەشە لەکارمەندەکە دەکات کەژمارەکەی بسڕێتەوە، ئەگەرنا دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەهێنێتە شوێنەکە.

 

بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژە بەوە دەکات کە کارمەندەکە گوێ بەهەڕەشەکان نادات، بۆیە ئافرەتەکە “بەدەست وبەشەق هێرش دەکاتە سەرکارمەندەکە وەلێی دەدات، لەبەر ئەوەی ئافرەتە، کارمەندەکەی هاتووچۆ زۆر بەڕێزەوە دووری دەخاتەوە و بەرگری لەخۆی ناکات، کەچی ئەو ئافرەتە هەر بەردەوام دەبێت لەشەق هاوێشتن تا خەڵک کۆدەبنەوە و دووری دەخەنەوە”.

 

ئەوەسی روونکردووەتەوە “ئافرەتەکە ئامادە نابێت بەڵگەنامەکانی ئوتومبێلەکەشی بدات بەکارمەندەکەی هاتووچۆ کەلێ ی داوادەکات، لەپاش ئەو ڕوداوە وەکو مافێکی یاسایی کارمەندەکەی هاتووچۆ چووە بنکەی پۆلیس وسکاڵای یاسایی لەسەر شوفێرەکە تۆمارکرد، کەبابەتی دەستدرێژی کردنە سەرکامەندی هاتووچۆش لەیاسای هاتووچۆی ژمارە 86سزایەکی قورسی داناوە بۆئەو حاڵەتە کەبەندکردنە”.

 

هاتووچۆی هەولێر رایگەیاندووە “پشتگیری ئەفسەر وکارمەندانی خۆمان دەکەین بەهەموو شێوەیەک کاتێک ڕووبەڕووی توندو تیژی وقسەی ناشرین دەبنەوە بەهۆی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان لەهەر کەسێک بێت ولەهەر پلەو پایەیەک بێت”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button