حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە شەڕەکەی مهاباد راگەیاند  

لڤین:

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گیان شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی خۆی لە شەڕێکدا لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی ئێران راگەیاند.

 

فەرماندەیی هێژی پێشمەرگەی کوردستانی سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت “لە شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دژی گەلییەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو پێشمەرگەی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون”.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە  “کاتژمێر 1:30 خولەکی بەیانیی پێنجشەممە، چەکدارە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێڕێیانی بورهان لە نێوان ئاواییەکانی بەردەمێش، زگدڕاو و قەرەبڵاغ بۆسە دادەنێنەوە و ته‌قه‌ له‌ تیمه‌كه‌ ده‌كه‌ن کە پێشمەرگەکان بەمەبەستی پارێزگاری لەخۆیان بەگژیان دادێنەوە”.

 

ئەوەشدەخاتەڕوو “بەداخەوە لە ئاکامی تێکهەڵچوونەکەدا پێشمەرگەی شاخ (ئەنوەر نەسیریی چیانە) ناسراو بە (سمکۆ مەحمەڵ) و پێشمەرگەی شار (هاوڕێ سوهراب خەدیریپوور)  ناسراو بە (شاخەوان) خەڵکی شاری مەهاباد شەهید بوون”.

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندبوو لەو شەڕەدا کە هێزە کوریەکە ئاشکرانە بوو بوو، ٧ کەس لە هەر دوو لایەنی شەڕەکە کوژراون.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button