پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئاسمانی شارەكانی هەرێم بەگشتی ساماڵ دەبێت پلەكانی گەرما لەنێوان ( 40 – 45 ) تۆمار دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەکانی كەش و هەوای ئەمڕۆ هەینی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و دەڵێت پێشبینی دەکەن ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت و هەندێك جاریش پەڵە هەور دەبێت .

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە پلەی گەرمای پارێزگای هەولێر 42 پلە و سلێمانی 42 پلە و دهۆك 40 پلە و كەركوك 45 پلە تۆمار دەكات و خێرایی باش لەنێوان (10-25) كم دەبێت لە كاتژمێردا .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button