وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

لڤین:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دەکات.
ئەنتۆنی بلنگین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای ئاگربه‌ستی له نێوان ئیسرائیل و هێزه فه‌له‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه له پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌م.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی و وڵاتانی دیکەی ناوچه‌كه كۆبوونەوە ئەنجام دەدەم.