ئاگربەستی فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد

لە کاتژمێر دووی شەوی رابردوو ئیسرائیل و فەلەستینیەکان شەڕیان راگرت و تا ئیستا ئاگر بەست بەردەوامە.
لەسەر ئاگربەستی نێوان ئیسرایٔیل و گروپە فەلەستینییەکان دوای 11 رۆژ، دوێنێ شەو بە نێوەندگیری میسر ئاگربەست لەنێوان هەردوولادا راگەیاندرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەوبارەیەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشوازی لە بڕیاری ئاگربەست و ئەرکەکانی میسر کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
هاوکات هەر ئەمڕۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، پێشوازی لە ئاگربەستى نێوان هەردوولادا کرد و گوتی: “هەلێکی راستەقینەیە بۆ بەدەستهێنانی بەرەوپێشەوەچوون لە هێورکردنەوەی بارگرژییەکان”.