سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری داوایەکی لە پارێزەرانی سزادراوانی بادینان کرد

لڤین:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم پێشوازی كرد له پارێزه‌رانی سزادراوانی بادینان کرد و داوایەکی لە پارێزەرەکان کردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی دادوەری، لائیحه‌ی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه (لائحه التصحیح القرار التمییزی) بۆ کەیسی سزادراوانی بادینان پێشکەشی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کراوە و لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنەکەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکراوە.
پارێزەرەکان داوایان كردووە به پێی رێكاره یاساییه‌كان ئه‌و لائیحه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه كاری پێویستی بۆ بكرێت و بەنگین قاسم دوای بە خێرهاتنی پارێزەرەکان رایگه‌یاند “ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌رگای كراوه‌یه بۆ پارێزه‌ران و ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان چه‌سپاندنی یاسا و دادپه‌روه‌رییه”.
دوای وه‌رگرتنی لائیحه‌ی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه له پارێزه‌ران، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وتی “ئه‌و لائیحه‌یه پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی تایبه‌تمه‌نمدی دادگای پێداچوونه‌وه ده‌كرێت و وه‌ك هه‌موو كه‌یسێكی دیكه به پێی رێكار‌و میكانیزمه یاساییه‌كانی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”.
بەنگین قاسم داوای لە پارێزه‌ران کرد “رۆڵی خۆیان بگێڕن له كاركردنی پیشه‌ییانه و لە چوارچێوەی یاساكان، به شێوه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكان بپارێزرێت و تێكه‌ڵ به بابه‌ته سیاسیه‌كان نه‌كرێن و له راگه‌یاندنیش مامه‌ڵه‌یه‌كی پیشه‌ییانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسانه‌دا بكرێت”.