بودجە بۆ بلواری ناوەڕاستی شەقامەکانی سلێمانی تەرخانکرا

لڤین:

لەسەر داوای پارێزگای سلێمانی، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بڕێک بۆدجە بۆ دروستکردنی (بلواری ناوەڕاست) بۆ شەقامەکانی پارێزگای سلێمانی تەرخانبکرێت.

 

لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، کە لە ( ١٧ / ٥ / ٢٠٢١ )  واژوی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە، “بڕیارماندا بە تەرخانکردنی بڕی ٢٢٠،٢١٥،٣٦٠ (دو سەد و بیست ملیۆن و دو سەد و پازدە هەزار و سێ سەد و شەست دینار) لەسەر حسابی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ سلێمانی، بەمەستی دروستکردنی (بلواری ناوەڕاست) بۆ شەقامەکانی پارێزگای سلێمانی.”

 

هەروەها لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” بڕیاری تەرخانکردنی ئەو بودجەیە دوای ئەوە هات لە ( ٧ / ٤ / ٢٠٢١ )  ئەمساڵ دەرخستەی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆوە پێشکەشکراوە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button