مەسرور بارزانی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کۆبوونەوە

لڤین:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە.
نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوه، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کرد، بارودۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ کرا.
ئاماژەبەوەشدراوە لەکۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور كردوەتە‌وه.
هەروەها ڕۆڵی ئه‌رێنیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له چارەسەرکردنی کێشەکان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، به‌شێكی دیكه‌ی تەوەرەکانی كۆبونه‌وه‌كه بوون.