عێراق؛ پێشنیار دەکرێت خوێندن بە ئەنجامی نیوەی ساڵ کۆتایی پێبهێندرێت

لڤین:
لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق چارەسەرێک بۆ کۆتاییهێنان بە ساڵی خوێندن ئاشکرا دەکات و دەڵێت دەکرێت نمرەی نیوەی ساڵ وەک نمرەی کۆتایی دابنرێت.
تەعمە لەهیبی، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق، بە رۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی راگەیاند”لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمان بژاردەی لە جیاتی دانانی نمرەی نیوەی ساڵ لەشوێنی نمرەی کۆتایی ساڵ بۆ کۆتاییهێنان بە ساڵی خوێندن بۆ گشت قۆناغەکان جگە لە 12ـی ئامادەیی وەکو رێگەچارەیەک پێشکەشی لایەنی پەیوەندیدار کردووە”.
لەهیبی وتیشی “بۆمان دەرکەوت لەگەڵ کرانەوەی دەرگای قوتابخانەکان رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا رووی لەزیادبوون کرد، ئەمەش بووە هۆی دەرکردنی بڕیاری داخستی قوتابخانەکان لەلایەن لیژنەی تەندروستی”.