ئومێد خۆشناو: دۆسیەی هێرشکردنە سەرخێزانە کوردەکە لە تورکیا کۆتایی نەهاتووە

لڤین:
پارێزگاری ههولێر رایگەیاند، كهیسی هێرشكردنه سهر ئهو خێزانهی ههولێر له توركیا كۆتایی نههاتووه و سوپاسی كۆنسوڵی توركیاشی کرد بۆ بهدهنگەوە چوونی داوای ئهوان.
ئومێد خۆشناو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سێکەس لە ئەندامانی ئەو خێزانەی لە شاری مێرسین لەلایەن چەند کەسێکی تورکەوە هێرشیان کرایەسەر وتی “وەکو پارێزگای هەولێر بۆ خاوەندارێتی کردنی ئەو بابەتە و بەرگریکردن لە شکۆی هاوڵاتیان لەگەڵ کونسوڵی تورکیا و فەرمانگەی پەیوەندیەکان چوینە سەر خەت و داوای هەڵوێستی فەرمی حکومەتمان کرد کە کارێکی زۆر توندڕەوانە بوو”.
پارێزگاری هەولێر وتیشی، شکۆی هەر تاکێکی کورد شکۆی ئەوان و حکومەتی هەرێمی کورستانە و لەگەڵ ئەوەشدا چۆن بەرگری لە شکۆی هاوڵاتیان دەکەن وەکو حکومەت بە هەمان شێوەش بەرگری لەو میوان و کەسانە دەکەن کە دێنە هەرێمی کوردستان و دەبێت سەلامەتی ئەوان پارێزراو بێت.
خۆشناو ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا ئەو دۆسیەیە کۆتایی پێنەهاتوە و نامەیەکی فەرمی لەگەڵ ئەو بەڵگەنامانەی لایەتی پێشکەش بە کونسوڵی وڵاتی تورکیا دەکەن و دەیانەوێت ئەو دۆسیەیە بە هەمان رێچکەی یاسایی خۆی بگرێت و ببێتە پەندێک بۆ ئەو کەسانەی کە بیری توندڕەویان هەیە.